ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکەی کرمانشان گەیشتە ٥٥٠ کەس

ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو لە ناوچەکانی پارێزگای کرمانشان گەیشتە ٥٥٠ کەس و لەهەرێمی کوردستانیش ٩٤ کەس  گەیەنرانە نەخۆشخانەکان، کە دوانیان گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی میهری ئێران بڵاوککردەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوو تا ئێستا نزیکەی ٥٥٠ کەس  لە ناوچەکانی سەرپێلی زەھاو و گیلانی غەرب و قەسری شیرین گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان. 

هوشەنگ بازووەند پارێزگاری کرماشان رایگەیاندووە، تائێستا زانیاریی پێویستیان نییە لەسەر ژمارەی قوربانیان و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە. 

شەوی رابردووش ئارام ئەحمەد بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار راگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی تا ئێستا ٤٢ هاووڵاتی لە خانەقین و ٥٢ کەسی دیکەش لە کەلار رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە کەلار گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتژمێر 7:37 ده‌قیقه‌ی‌ و 44 چركه‌ی‌ شه‌وی رابردوو به‌ كاتی‌ هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ 6.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر و به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ نزیك سه‌رپێڵی‌ زه‌هاو تۆمار كرا و له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كان و پارێزگاكانی‌ باشووری‌ كوردستان هه‌ستی‌ پێكرا.

ساڵی رابردووش لە هەمان مانگدا 12-11-2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە لە باشووری کوردستان و لە رۆژهەڵات و ئێرانیش ژمارەیەکی هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، بە سەدان کەسیش برینداربوون. 



AM:09:23:26/11/2018