دانپێدانانی تۆمەتبارێک بڵاوکرایەوە کە کچێکی 14 ساڵانی هەڵخەڵەتاندووە

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێكی بڵاوكردەوە كە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکەدا كچێكی 14 ساڵانیان هەڵخەڵەتاندووەو و پارەیان لێوەرگرتووە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، دوو تۆمەتباردەستگیرکراون كە دوای پەیوەندی بەستن لەگەڵ كچێكی تەمەن چواردە ساڵ هەڵیانخەڵەتاندووە و پارەیان لێوەرگرتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن باوكی كچەكەوە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوە و توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.




PM:03:53:28/11/2018