ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكانی كەركوك بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینكەی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیار درا نرخی یەك ئەمپێر لە ناوەندی شاری كەركوك بە هەشت هەزار و 500 دینار دیاری بكرێت.
هەوەسهاتووە، كە مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی تشرینی دووەمدا بە تێكڕا 213 كاتژمێر كارەبان داوە.
بەپێی نوسروەکە، لەمەوبەدوا پێویستە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 6:30 تا 8:30 هەروەها لە 2ی پاشنیوەڕۆ تا یەكی شەو كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان و رۆژانی هەینیش لەكاتی بڕانی كارەبای نیشتمانیدا دەبێت بەردەوام كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.