نوێتر زانیاری لەسەر شەڕی ٢٢ کۆپتەرەکەی مەلا بەختیار

سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایگەیاند کە بە ٧ پێشمەرگەوە سەربازگەیەکی گرتووە، دەشڵێت ئەو کۆپتەرانەی کە مەلا بەختیار شەڕی کردوون زۆر زیاتر بوون و ئەو کات کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زیاتر بووە

رەهبەری سەید برایم، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە باسی وتووە: ”بێگومان ڕاستە کە مەلا بەختیار شەڕی ٢٢ کۆپتەری کردووە، ھەرچەندە٢٢کۆپتەر نەبووە و زیاتر بووە، بەڵام ئەوە مێژووە و کاک ئازادی سەگرمە و سامان گەرمیانی شاھیدن".

ئەو سەرکردەی یەکێتی باس لەوە دەکات کە ئەو کاتەی مەلا بەختیار لەگەڵ زیاتر لە ٢٢ کۆپتەر شەڕی کردووە، شەڕی عێراق و ئێران لەئارادا بووە و بۆیە ”کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زۆرتر بووە. بۆیە ئەوەی مەلا بەختیار ڕاستە و شەڕی ٢٢ کۆپتەر زیاتری کردووە".

رەهبەری سەید برایم دەشڵێت: ”خودی خۆم ڕۆژێک بە کاک بەختیارم گوت، بە حەوت پێشمەرگەوە مەعەسکەرێکم گرتووە، بەڵام لەبەر کۆپتەرەکان ناوێرم بیگێڕمەوە، ئەترسم خەڵک بیکات بە ھەرا".




PM:09:16:29/11/2018