پارتی: لە بارەی سەرۆکی نوێی حکومەتەوە بڕیارماندا

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو گەڕی دووەمی كۆبوونەوەی پێکهێنانی حکومەت ئەنجام دەدرێت و لە بارەی کاندیدی سەرۆکی حکومەتیشەوە بڕیاریانداوە.

عارف تەیفور ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەنادۆڵی وتووە "كۆبوونەوەكان هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە و شاندی پارتی سەردانی ئەو لایەنانە دەكات كە خواستیان لەسەر بەشداریكردنی حكوومەت هەیە و گفتوگۆ لەسەر وردەكارییەكانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەین".


سەبارەت بە کاندیدی حزبەکەشیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وتویەتی"گەیشتوینەتە سەر ئەنجامێك و ماوەتەوە سەر ئەوەی رایبگەیەنین".




PM:11:11:29/11/2018