وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی دووەم ٤٤ دینار دەبێت، ھاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەھلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە٤٤ دینار بۆ مانگی ١١ دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان ١٨٠ بۆ ٢٠٠ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان ٨٠٠٠ بۆ ٩٠٠٠ ھەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ١٢ (كانونی یەكەم) ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەرنامەی مۆلیدە ئەھلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر ٧ _ ٨:٣٠ بەیانی دەبێت، لەوماوەیەدا كارەبای نیشتیمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەھلییەكان كارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بكەن، بەڵام رۆژانی ھەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێش نیوەروان كاتژمێر ١١:٣٠ كار بە مۆلیدەكان دەكەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٥ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (٢٢٨) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان ١١ كەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەكەی ٣٣ كەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەكرێت.