شارەوانیی ھەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر، لەبارەی فرۆشتنی زەوی بە ڕێگای زیادكردنی ئاشكرا، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/12/2018، سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە، تێیدا ھاتووە "ئاگاداری ھاووڵاتییان دەكەینەوە، كە لێژنەی یەكەمی فرۆشتن و بە كرێدانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر ئەو پارچە زەوییانەی خوارەوە بە ڕێگای زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت".

باس لەوەش كراوە "بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986، ھەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی ھەیە، سەر بدات لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر/ بەشی ژمێریاریی داھات، ئەمەش بۆ وەرگرتنی زانیاری و دانانی بارمتەی یاسایی بە رێژەی 20% كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو".

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە ئاگادارییەكەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە زیادكردنەكە لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادایریە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر 12ی نیوەرۆ دەست پێ دەكات، زیادكردنەكە ڕۆژی سێشەممە 4/12/2018 دەبێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر ئەو زەوییانەشی خستووەتە ڕوو، كە بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەیانفرۆشێت، ئەوانیش بریتین لە:
ژمارە زەوی: 12 / 307 ك 45 وارش, ڕووبەر: 225,85 م2



PM:01:44:02/12/2018