سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان ڕایگەیاند لە ئەم
مانگەدا بە خشتەیەکی نوێ کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.
ئەندازیار قارەمان
مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر بە ماڵپەڕی باسی
وتووە"بۆ مانگی 12 خشتەی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە 7ی بەیانی تا 8 و 30
خولەکی بەیانی کارەبای مۆلیدە بە ھاووڵاتییان دەدرێت، ھەروەھا لە کاتژمێر 1ی
نیوەرۆ تا 1ی نیوەشەو، بە مەرجێک لەم کاتانەدا کارەبای نیشتمانی نەبێت، کارەبای
مۆلیدە بە ھاووڵاتییان دەدرێت".
سەرۆکی لێژنەی
بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان سەبارەت بە نرخی 1 ئەمپێڕ کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی
11 وتی : "نرخی ئەمپێری کارەبا بۆ مانگی 11 لە نێوان 7 ھەزار و 250 دیناری
عێراقی، تا 8 ھەزار و 500 دینار دەبێت".