بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە کە یەک کیلۆ ئاڵتونی دزیوە و چوار رۆژ پێش دزیکردنەکە چاودێری ماڵەکەی کردووە.
تۆمەتبارەکە لە چاوپٶکەوتنێکیدا لەگەڵ سەرکەوت ئەحمەت وتەبێژی پۆلسیری سلێمانی دەلێت، لە ماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی دزی یەک جار دەستگیرکراوە و شەش دۆسیەی هەبووە و شەش مانگ پێش ئێستا لە زیندان ئازاد کراوە.
تۆمەتبارەکە دەشلێت، ماوەی چوار ڕۆژ چاودێری ئەو ماڵەی کردووە کە دزییەکەی لێ کردووە، یەک کیلۆ ئاڵتون و بڕێکی زۆر دراوی بیانی و عێراقی بردووە، هەروەها لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە ماڵەکە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیركراوە.