مامۆستایەکی ئایینی دەستگیرکرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بە هۆی ره‌خنە گرتن لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بانە دەستبەسەر کرا.

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "سەعید باقی" کە پێشنوێژی گوندی تەرخانئاوا بووە، دەستبەسەر کردووە.

یەوەش خراوەتەڕوو، ئەومامۆستایە لە نوێژی هەینی هەفتەی رابردوو ره‌خنەی لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد گرتووە و، ناڕەزایەتی بە نیسبەت سیاسەتی حکومەتی ناوەندییەوە لەو بارەوە نیشان داوە،بەوهۆیەوە دەستبەسەر کراوە.

به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان لە سەرەتای ئەمساڵه‌وه‌ لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە کوژراون و 22 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.




AM:09:38:03/12/2018