به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌مونخانه‌یه‌كیان داخست.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واكان، فڕنی سه‌مونی ساندۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی داده‌خرێت.
وتیشی"له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه، ده‌ركه‌وتوه له عه‌مبار و شوێنی هه‌وریر شێلانه‌كه مادده‌ی قڕكه‌ری مێروو دانراوه، كه به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان پێویسته قڕكه‌ره‌كان دوور له خۆراك دابنرێت".
باسی لەوەشكردووە ئه‌و ده‌فره‌ی رۆنی تێده‌كرێت و بۆ چه‌وركردنی سینی هه‌ویره‌كان به‌كارده‌هێنرێت مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانییه.