باران و هەورە بروسكە هەرێم دەگرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 4/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، تەنیا لە دھۆك ئەگەری بارینی لێزمە باران ھەیە.

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 5/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، ئەگەری دروستبوونی ھەورە تریشقە ھەیە و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.




AM:11:42:04/12/2018