کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کوژرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨، تەقە لە پۆلیسێکی بەشی فریاکەوتن کرا لە شاری سلێمانی و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانونی یەکەم، تەقە لە پۆلیسێکی بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتن کراوە لەشاری سلێمانی و کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسەکە ناوی ( ل.ئ.ح)بووەو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێل چوونەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلەکەی و تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە .

هەروەها زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن ، چەند فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.




PM:03:22:05/12/2018