کەشناسی ڕێژەی باران بارینی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ریژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاویکردەوە  ئاشکرایکرد زۆرترین رێژەی باران بارین لە دەربەندیخان تۆمارکراوە کە ٥٣ ملم بووە.

 کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لە فەیسبووک بڵاکردووەتەوە ئاشکرایکرد رێژەی باران بارین لە سەنتەری پارێزگاکان لە هەولێر  ٢٠ ملم و  سلێمانی ٢٣ ملم و کەرکووک ١٦ ملم  دهۆک ١ ملم و هەڵەبجە ٣٠ ملم.


هەر بە پێی ئامارەکانی کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیە بووە، پیرمام ٦.٥ ملم، شەمامک ٢٩.٦،  خەبات ١٦.٨ ملم، ڕەواندز ٢ ملم، هیران ٨ ملم، بارزان ١٠ ملم، سۆران ٥ ملم، مێرگە سور ١ ملم، ڕانیە ١٤ ملم، سەرکەپکان ٩ چەمچەماڵ ٩ ملم، دوکان  ٥ملم، بازیان ١٥ ملم، چوارقورنە ٦ ملم، دەربەندیخان ٥٣ ملم، هەڵشۆ ١٣ ملم، کەلار ٣٢ ملم، مەیدان ٢٧، خانەقین ٢٩ ملم، کفری ١٤ ملم، زاخۆ ٧ ملم، تەوێڵە ٤٢ ملم، بیارە ٤٤ ملم، خورماڵ ٣٥ ملم.
ڕوونیشی کردوەتەوە کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە.




AM:11:28:07/12/2018