کچە گۆرانیبێژی کورد "یەڵدا عەباسی" پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ئیستەنبووڵ ئەمڕۆ هەینی ئازاد کرا.
درەنگانی شەوی رابردوو یه‌ڵدا عه‌باسی بەمەبەستی بەشداریکتدن لە ئاهەنگێکی کلتوری گەیشتە ئیستەنبووڵ و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبەسەرکرا.
ئەمڕۆش میدیاکانی تورکیا بڵاویکانکردەوە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٧ی کانونی یەکەم یەڵدا عەباسی ئازادکراوە،
ئەو کچە گۆرانیبێژە به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی كولتووری و رۆشنبیری میزۆپۆتامیا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 9-12-2018 له هۆڵی چالاكییه‌كانی بۆستانجی ئه‌نجامده‌درێت، سەردانی تورکیای کردووە.
یەڵدا عەباسی کوردی پارێزگای خۆراسانە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران، دواینجار له ساڵی 2016 له ئیسته‌نبووڵ به‌شداری له فێستیڤاڵێكی ناوه‌ندی كولتووری و رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا كردبوو.