دابەشکردنی ئاوی پارێزگایەکی هەرێم راگیرا

بەهۆی لێڵی و بەرزبوونەوەی ڕادەی قوڕ و لیتەی ئاوی ڕووباری سیروان و پاراستنی پرۆژەکە، لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەیەک راگیرا.

پڕۆژەی ئاوی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی نێردراوە بۆ سپی تیایدا هاتووە " بۆ ماوەیەكی كاتی و بەهۆی لێڵی و بەرزبوونەوەی ڕادەی قوڕ و لیتەی ئاوی ڕووباری سیروان، كە بە ( Turbidity ) ئەناسێنرێت و زیاترە لە (NTU 10000)، وەك لە وێنەكاندا ڕوونكراوەتەوە، بۆ پاراستنی پڕۆژەكە بەناچاری ڕاگرتنێكی كاتی پڕۆژەمان هەیە".

لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە "ئەم ڕەوشە بە هەمانشێوە كێشەی بۆ پڕۆژەی شارەكانی دیكەش دروستكردوە، لە ئێستادا بەردەوام تێستی نمونەی وەرگیراو ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەڕەوشی كیمیایی و بایۆلۆجی ئاوی سیروان”.

ئاوی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، دوای ئاسایی بوونەوەی ئەم ڕەوشانە دەستبەجێ كار بەپڕۆژە ئەكەینەوە و ئاوی پێویست ئەگەیەنرێتەوە هەردوو حەوزی NDR1 و NDR2.




PM:07:06:07/12/2018