لە دەربەندیخان دەوامی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کرایە پشوو

لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی لافاوی زۆرەوە لە باخچەی ساواکان و خوێندگا بنەڕەتییەکان کرایە پشووی فەرمی.

ناسیح مەلا حەسەن قایمقامی دەربەندیخان بە ئین ئاڕ تی ڕاگەیاندووە" بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو و گرفتی هاتوچۆوە سبەینێ لە  قوتابخانەکانی بنەرەتی و باخچەی ساوایانی سنورەکە پشووە".

سێ رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی گرتۆتەوەو بارانێکی زۆر باریووە و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە گوندێکی نزیک سەنگاو خنکا، هەروەها هاتوچۆی نێوان دەربەندیخان و کەلار بەهۆی روخانی پردی سەرەکی نێوانیانەوە نەما.



PM:09:54:07/12/2018