ه‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند و دەڵێت چه‌ندین هۆكارى هه‌بووه و له داهاتوودا ده‌یانخاتە ڕوو.
سامان كه‌ریم غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه "ڕۆژى )٢٠-٥-٢٠١٣) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كاربووم و پاش تێپه‌ڕبوونى 5 ساڵ و چه‌ند مانگێك له‌و پۆسته له ڕۆژى 3/12/2018 داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كرد و ئه‌مڕۆ 11/12/2018 پێشنیوه‌ڕۆ كۆتاییهات به‌كارى به‌ڕێوه‌به‌ریم و له‌مڕۆوه وه‌كو كارمه‌ندێك به‌رده‌وام ده‌بم".
ناوبراو ڕوونیكردووه‌ته‌وه "هه‌رچه‌نده ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م به‌خواستى خۆم بووه، به‌ڵام چه‌ندین هۆكارى هه‌بووه كه له داهاتوودا و له‌كاتى گونجاو‌دا ده‌یانخه‌مه‌ڕوو".