شەپۆلێکی باران و بەفربارین روو لە هەرێم‌و عێراق دەکات

پسپۆر و شارەزایەکی کەشناسی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شەپۆلیکی بارانبارینی نوێ روو لە عێراق دەکات و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان و لەە بەرزاییەکان بەفر دەبارێت.

پسپۆری بواری کەشناسی عێراقی مەقدیسی ئەحمەد کە لاپەڕەیەکی کەشوهەوای هەیە لە تٶڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " لە رۆژی یەک شەممەوە ناجێگیریەکی کەشواهەوا روو لە ناوەراست و باکوری عێراق" هەرێم " دەکات، شەپۆلەکەش لە سعودیەوە هاتووە.
ئەو کەشناسە ئەوە دەخاتە روو کە سەرەتا بارانێکی مامناوەندی دەبارێت و دوای دەیکات بە خوڕەم و ، لەبەرزایەکانی هەرێم بەفر بەکەمی دەبارێت.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو پسپۆرە جارێکی تر ئەو شەپۆلە باران بارینە لە سێ شەممەدا کۆتایی دێت.




PM:10:42:14/12/2018