لە قەزای شارەزوور دایکێک بە ئۆتۆمبێل لە منداڵەکەی دەدات و بەهۆیەوە منداڵەکەی گیان لەدەست دەدات.
نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له قه‌زاى شاره‌زوور، ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو منداڵێك به ناوى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه، به بریندارى گه‌یه‌نراوه‌ته به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه".
ڕوونیشی کردووەتەوە "کاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە، منداڵەکە توشی خوێن بەربوون هاتووه و منداڵەکە بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی سلێمانی کراوە بەڵام لە ڕێگەدا گیانی لەدەستداوە".
ئەو نەخۆشخانەیە وردەکاری ڕووداوەکەی خستووەتە ڕوو ئاشکرایکردووە"لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن دایکیەوە بە ئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئۆتۆمبێلەکە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".