وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگەیاند، تاوەکو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوونی هەبێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سەر خاکی عێراق بەردەوامدەبێت.
حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له عێراق، رایگه‌یاند، "تاكو پەکەکە له سه‌ر خاكی عێراق خۆیان داڵده بده‌ن ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه به‌رده‌وام ده‌بن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌هۆی هێرشەکانی پەکەکەوە بۆ سەر تورکیا ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیمان گیانی له‌ده‌ستداوه، چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا بۆ توركیا بووه‌ته پرسی ئاسایشی نیشتمانی".
هەروەها وتی، "چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دووپاتكردووەته‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت بۆ رێگریكردن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی په‌كه‌كه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەوەشی خستەڕوو، "مادده‌ی حه‌وته‌می ده‌ستووری عێراق، به‌رپرسیارێتیی رێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك سه‌ربازگه بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌م بۆ ئەو مەبەستەش چاوه‌ڕوانی پشتگیری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی لەوەشکردووە "ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، سوپاكه‌مان له چوارچێوه‌ی ئه‌و مافه‌ی ماده‌ی 51ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رگری له‌خۆكردن ده‌سته‌به‌ری كردووه، به‌رپه‌رچی هێرش و په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه كه له خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجامبدرێت".