بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینی دەکات، رۆژى دوو شەممە بەفربارین لەناو سەتنتەری شارەکانی هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سەرلەبەیانی رۆژى دوو شەممە ١٧ی کانونی یەکەم، بههۆی كاریگهری نزمه پاڵهپهستۆی دهریای سورهوه، شەپۆلێکى بەفر بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستان دەکات،
هەر بەپێی کەشناسی، بەفربارینەکە مەرکەزى شارەکانیش دەگرێتەوەو تا نیوەڕۆى رۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت.