ئەمڕۆ 317 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێم

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانونی یه‌كه‌م حکومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینارى بۆ موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم رەوانەکرد.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ئەمڕۆ دووشەممە به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ی کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد".

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێم و تا ئێستاش زۆرینەی وەزارەتەکان موچەیان وەرگرتووە بە ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە موچەی وەزارەت و توێژەکانی دیکەش دابەش دەکرێت.




PM:12:45:17/12/2018