په‌روه‌رده‌ی كه‌لار مامۆستیانی وانەبێژ لە سنورەکەی ئاگاداردەکاتەوە، کەلەمڕۆوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاره‌ى وانه‌بێژى مانگى 10 ى ئەمساڵ.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه،تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئاگاداری سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه له ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 20 – 12 – 2018 ه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ـ به‌شی ژمێریاری بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی 10ی 2018".