کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە دواخرا و نەتوانرا دەنگ لەسەر ئەو وەزیرانە بدرێن کە کابینەکەی حکومەتی عێراق تەواو دەکەن.
په‌رله‌مانی عیراق جارێکی دیکە شكستی هێنا بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و له‌و 8 وه‌زیری كه هێشتا مابوون، متمانه‌ی ته‌نها به سیان به‌خشی و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هه‌ریه‌ك له قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، بۆ وه‌زیری رۆشنبیری و نوری كه‌ربولی بۆ وه‌زیری پلاندانان دیاریكران.