" زۆربەی ئەوانەی تاوان ئەنجامدەدەن، ئەو کەسانەن بەرلێبوردنی گشتی کەوتوون"

لە کاتێکدا رێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان روو لەزیادبوونە، پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" زۆرینەی تاوانەکانی ئەم دواییە لەلایەن ئەو تاونبارانەوە ئەنجامدراون کە بەر لێبوردنە حەیاتەکە کەوتوون.”

گەشە حەفید کە دوو خوول لە پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆکاری زیاد بوونی تاوان لە شارەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت " بەپێی قسەی پۆلیس زۆرینەی تاوانەکانی ئەم دواییە لەلایەن ئەو تاونبارانەوە ئەنجامدراون کە بەر لێبوردنە حەیاتەکە کەوتوون.”

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە پەرلەمانتارە نوێکانی ئەم خوولە دەکات ھەڵەی خولەکانی پێشووی پەرلەمانتاران  دووبارە نەکەنەوەو" یاسای لێبوردنی گشتی دەرنەکەن".

هەروەها دەڵێت " تکایە ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەکان ئەو هەڵەیەی خولەکانی پێشوو کردیان ئیوە دووبارەی مەکەنەوە بۆ دەنگ. گیان و ماڵی هاوڵاتی قوربانی چەند دەنگێکی هەڵبژاردن بێت، دیارە ئەمە تاکە هۆکار نییە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە ناسەلامەتەی ئیستا ھەیە.”

ماوەیەکە رێژەی تاوان لە شارەکانی هەرێم لە هەڵکشاندایە.




PM:10:21:21/12/2018