شارەوانی كەلار خاوەنی خانووەكانی چەند گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە

شارەوانی كەلار دانیشتووانی نزیكەی 10 گەڕەكی قەزاكە ئاگادار دەكاتەوە لەوەی دەتوانن مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانیان دەستپێبكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار رایگەیاند ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەرەكەكانی (فەرمانبەران، شێروانە، بنگرد، شۆرش راپەرین، 100 ماڵەكە، 40 ماڵەكە، كۆمەڵگەی 500 ماڵەكە، كۆمەڵگەی بەردەسوور و گۆران) دەكەن ئەوانەی كە تا ئێستا خانووەكانیان نەكراوە بە ناوی خۆیانەوە، دەتوانن سەردانی شارەوانییەكەیان بكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی خانوەكانیان.




PM:12:58:23/12/2018