دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی هەفتەیەک، ئەو ژنەی کە لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا سوتێنرا، گیانی لەدەستدا.
سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان، منداڵەکانی کە یەکێکیان تەمەنی شەش مانگ و دووهەمیان تەمەنی دوو ساڵ و سێیەمیان تەمەنی پێنج ساڵ بوو، گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی بڕیاربوو ئەو ژنە ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، بەڵام شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی شەو لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
قادر نوری باوکی ئەو ژنە پێشتر ڕایگەیاندبوو "دەیانەوێت ھاوسەری کچەکەی سزایەکی توندی وابدرێت کە ببێتە پەند بۆ ھەموو ئەو کەسانەی کە گورگن و لەپێستی مرۆڤایەتیدا خۆیان حەشار داوە، تاوانی وا ئەنجام دەدەن کە دەبێتە ھۆی شەرمەزاری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی"..