لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر داوای پارتی
دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگەکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە
ناوچەی چۆمان کشاونەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی کشانەوەی ئەو هێزانە لەو ناوچە سنورییانە لەسەر داوای
پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و تا ئێستا
هۆکارەکەی نەزانراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بە سپی ڕاگەیاند کشانەوەی پێشمەرگەکانی ئەو دوو حزبە دوو ئەگەری لێ
ئەخوێندرێتەوە، یەکێکیان وا لێکدەدرێتەوە کە پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی
کوردستانی عێراق بەرەو باشی دەڕوات و ئەگەرێکی تریش ئەوەیە تورکیا هێرشی ئاسمانی
گەورە بکاتە سەر ئەو ناوچەیە، چونکە ئەو شوێنە بە قەڵەمڕەوی ژێر دەسەڵاتی پارتی
کرێکارانی کوردستان دادەنرێت، سەرچاوەکە وتیشی ئەشێت هەردوو ئەگەرەکە پێکەوەش بێت.
لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا، پارتی
دیموکراتی کوردستان ڕێگەی دا پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بچنە ئەو ناوچانە و
هەندێجاریش جموجوڵی سیاسی و سەربازی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەن.