هاتوچۆی کەلار رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بڕیاریداوە لەمەوبەدوا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕی شارەکە لە ڕۆژدا قەدەغە بکرێت.
بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "له پێناو به رژه وه ندی گشتی دا بڕیاردراوە، له سبه ینێوه چوونه نێوشه قامی ناو بازاڕای شاری کەلار به هه موو شێوه یه ک قه ده غه ده کرێت تا کات ژمێر ٦ ی ئێواره".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "مۆڵه ت دەدرێت به ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له نێو گەرەک و کۆڵانەکان پارکینگ بکەن بۆ ئه م مه به سته ش شاره وانی کەلار گەراجی تایبەتی دەستنیشان کردووه بۆ پارکینگ".