لە قەزای خەبات لە شەڕێکی دوو بنەماڵەدا هاوڵاتییەک کە خەڵکی ئەو ناوچەیە نییەو خاوەنی دوو ژن و ١٠ مناڵە دەکوژرێت.
هاوڵاتی جەلال رەشید دەروێش کە خەڵکی برادۆستی گوندی " شێخڕەش"ە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر ٦:٣٠ بەمەبەستی سەردانیکردنی خزموو هاوڕێیانی دەچێتە قەزای خەبات لە بارێزگای هەولێر، بەڵام دوای ئەوەی لەلایان دوو بنەماڵە لە قەزای خەبات دەبێتە شەڕیان کەسێک لەو دووبنەماڵەیە بریندار دەبێت، هەروەها جەلال ڕەشید گولیەکی بەردەکەوێت و دەکوژرێت.
جەلال ڕەشید دانیشتووی گوندی شیخڕەشە لە سنووری برادۆست خاوەنی دووهاوسەرە و۱۰مناڵی هەیە .
ئا: ئەمیر حەسەن