به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، واده‌ی سه‌ردانیكردنی ڕاگیراوان له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه راگەیەندرا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر خه‌سرۆ غازی خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر،له كۆنگره‌كی رۆژنامه‌نوانیدا
راگە‌یاند' سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 27-12-2018، پیاوان ده‌توانن سه‌ردانی ڕاگیراوان له پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه بكه‌ن.
خه‌سرۆ غازی خۆشناو وتیشی رۆژی، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 31-12-2018 و پشووی ره‌سمییه، ژنان ڕێگایان پێ ده‌درێت سه‌ردانی ڕاگیراوان بكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیس ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ پێشوازیكردن له كه‌سوكاری ڕاگیراوان کردوە.