ئایا رۆژانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بارانە ؟

بەپێی ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا رۆژانی ٣٠ و رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم و ١ی کانوونی دووەم کە رۆژانی پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستاندا باران نابارێت.

بەپێی ماڵپەڕی جیهانی کەشوهەوای www.accuweather.com/ لە سبەی شەممەوە کەشوهەوای گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی شەممە و یەک شەممە و دوو شەممەو سێ شەممە کە ١ ی کانوونی دووەم دەکات و رۆژانی پشووە لەهەرێمدا باران نابارێت و ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت.

لەسەرەتای زستانەوە لە ٢١ ی کانوونی یەکەم رۆژانە بارانێكی زۆر دەبارێت و بەفریش لە بارزاییەکان باریووەو کەمترین رۆژ ساماڵ بووە.
 

PM:10:29:28/12/2018