پەرلەمانتارێکی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی "سەرۆک بارزانی" دەکات

پەرلەمانتارێکی یەکێتی نامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات و بە سەرۆک ناوی دەبات و دەڵێت هەرشتێکی نەخوازراو ڕوو بدات ئەکەوێتە ئەستۆی جەنابت، لای من وایە هۆکاری سەرەکی ئەو هەل و مەرجە خراپە تەنها جەنابی سەرۆک بارزانییە.

جەمال هەروتی، پەرلەمانتاری یەکێتی دەڵێت "ماوەیەکە هەست دەکەم و بۆنی تێکچوونەوەی ئەو هەل و مەرجەی ئەمڕۆی کوردستان دەکەم ..... ئەوهەل و مەرجەی بەرهەمی ئەنفال و کیمیاباران و سەدان هەزار شەهیدو بریندارو پەککەوتەی گەلەکەمانە".

هەر لەو پەیامەدا دەشڵێت "جەنابت لەدهۆک لەڕێکەوتی ۱۲ ی ئەم مانگە لەناو ئاپۆڕای جەماوەر فەرمووتان ... کاتی پەنجا بەپەنجا بەسەر چوو !!!!! من لەدڵەوە زۆر نیگەران بووم ... نەدەبوو جەنابت ئەم ڕایە دەرببڕی ... وە نەدەبوو ڕێگە بدەی بەڕێزان کاک نێچیروان کاک مەسروریش ئەو قسەیە بکەن .... ئەگەر ئەو نیازەتان هەبوو ئەبوایە بەدوو هەڤاڵی تری مەکتەبی سیاسی پارتیئەو ڕایە دەر ببڕیت"
دەقی نوسینەکەی

بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سڵاوو ڕێزی بێ پایان لەناخێکی پڕ پەرۆشی و کوردانە ئەو چەند دێڕەی خوارەوەم لێ قبول بکە .... بەڕێز جەنابی سەرۆک .... ماوەیەکە هەست دەکەم و بۆنی تێکچوونەوەی ئەو هەل و مەرجەی ئەمڕۆی کوردستان دەکەم ..... ئەوهەل و مەرجەی بەرهەمی ئەنفال و کیمیاباران و سەدان هەزار شەهیدو بریندارو پەککەوتەی گەلەکەمانە ... لای من وایە ..... کەهەرشتێکی نەخوازراو ڕوو بدات ئەکەوێتە ئەستۆی جەنابت ، لای من وایە هۆکاری سەرەکی ئەو هەل و مەرجە خراپە تەنها جەنابی سەرۆک بارزانیە !!!!!! بۆ...؟؟؟؟؟ جەنابت لەدهۆک لەڕێکەوتی ۱۲ ی ئەم مانگە لەناو ئاپۆڕای جەماوەر فەرمووتان ... کاتی پەنجا بەپەنجا بەسەر چوو !!!!! من لەدڵەوە زۆر نیگەران بووم ... نەدەبوو جەنابت ئەم ڕایە دەرببڕی ... وە نەدەبوو ڕێگە بدەی بەڕێزان کاک نێچیروان کاک مەسروریش ئەو قسەیە بکەن .... ئەگەر ئەو نیازەتان هەبوو ئەبوایە بەدوو هەڤاڵی تری مەکتەبی سیاسی پارتیئەو ڕایە دەر ببڕیت !!!!!! من پێم زۆر باش بوو جەنابت بەم شێوەیە لێدوانتان بدابایە (( کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان .. ڕاستە پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بووین بەخاونی ٤٥ چل و پێنج کورسی .. بەڵام ئەم سەرکەوتنە هی ئێوە هەموو لایەکە بەتنها هی پارتی نیە..... وەرن با بەهەموو لایەکمان هەرێمێکی بەهێز دروست بکەین ، ئینجا بەهەموومان پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی هەرێم بکەین .... کە لەئاستی بژێوی و خۆش گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین )) جەنابی سەرۆک ... جەنابت دەزانی جەستەی گەلەکەمان پڕیەتی لە جۆرەها برین و لە سەدلاوە خوێنی لێ دەچۆڕێت .... قەدەری ژیان وای کرد بەڕێز مام جەلال ، وەفاتی کردووە ، هەروەها بەڕێز کاک نەوشیروان ، ئەبێت جەنابت .. جێگای ئەوانیش بگریتەوە ...... من پێم باشە ئەو پێم باشە ئەو تەمەنەی ماوتانە ... خۆتان لەکەش و حزبایەتی دوور بخەنەوەو ببن بەمەرجەعی کوردایەتی ... تۆش بەبێ جیاوازی هەموو لایەک بەهی خۆت بزانە .... من پێم وایە واقعی ئەمڕۆی کوردستان وا دەخوازێت کە بۆ چەندین ساڵی تریش ... حکومەتی کوردستان بەبێ پارتی و یەکێتی پێکنایەت ... چونکە حکومەتی کوردستان ئەرکێکی قورس و پیرۆزە لەسەرشانی ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن ... چونکە.. بەرهەمی ، سەدساڵ کوشت و بڕو قەتلوعامی گەلی کوردە بۆیە ئەوانەی داوا دەکەن ، ئەو ئەرکە پیرۆزە لەئەستۆ بگرن ئەبێت جێگای متمانەو باوەڕ بن .... ئەو نوسینەم لە پەرۆشی دڵسۆزی بۆ گەلی کورد سەرچاوەی گرتووە هیوادارم ، جەنابتان چیتر ئەرکی پێکهێنانی حکومەت بەلیژنەولیژنەکاری نەسپێری و خۆت پێی هەستە ... دڵنیام هیچ کەس و لایەنێک لەفەرمانی بەزتان دەرناچن .... هیوادارم ڕۆژانی داهاتوو ببێت بەجەژن و خۆشی و کۆتایی هێنان بەو ساردی سڕیەی نێوان یەکێتی و پارتی و دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان شاد بکەن ................... جمال هه روتى



PM:12:59:29/12/2018