سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەستدەکەنەوە بە کارکردن لە ژمارەیەك پرۆژەی وەستاو لە نێویشیاندا كاركردن لەپرۆژەی ریساكلین لەناوچەی تانجەرۆ .
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری، ئەندازیار ئەبوبەكر تەیب لێپرسراوی بەشی پلانادانان و بەدواداچوون لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماری كاورچالاكییەكانی شارەوانی سلێمانی ئاشكراكردو رایگەیاند: لەماوەی ساڵی 2018دا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر بودجەی خۆی بەبڕی حەوت ملیار دینار 33 پرۆژەی خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە 12یان پرۆژەی ماناوەندن و ئەوانی دیكەش پرۆژەی بچوكن".
ناوبراو وتیشی "بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، كاركردن لەپێنج پرۆژەی وەستاویش دەستیپێكردوەتەوە كە بڕی نزیكەی 20 ملیار دیناریان بۆ تەرخانكراوە خراونەتەوەكار".
لەدرێژەی قسەکاندیدا لێپرسراوی بەشی پلانادانان و بەدواداچوونی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند"لەمساڵدا پلان دانراوە لەناو گەڕەكەكانی سلێمانیدا 154 هەزار مەتر دوجا قیرتاو بكەن، لەڕێگای كۆمپانیاكانیشەوە لەپرۆژەكاندا 259 هەزار مەتر دووجا قیركراوە، جگە لەوەی چاڵی سەر شەقامەكان چاكراوەتەوە، ئەو شوێنانەی خزمەتگوزاری پێنەگەیشتوە، تیمەكانیان 94 هەزار مەتر دووجای رێگاكانیان بۆ تێكەڵە رێژكردون.
باسی لەوەشكرد لەماوەی ئەمساڵدا 325 هەزار تۆن خۆڵ و حاشاك گوزراونەتەوە بۆ ناوچەی تاجەرۆو بەشێوەیەكی تەندروست چارەسەركراون.
ئەوەشی ئاشكراكرد كە كۆمپانیای (ئیكۆسیم) دەستبەكاربوو لەپرۆژەی ریساكلین كە لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دروستدەكرێت.