ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەم خولەشدا دەبێتەوە وەزیر بەڵام بە شێوەیەکی کاتی.
سەرچاوەیەکی باڵا بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە ئاشتی هەورامی ئەم خولەش بۆ ماوەیەکی کاتی وەزیر بێت تا ئەو کاتەی دەتوانرێت ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت.
وتیشی بەهۆی ئەوەی زۆرینەی گرێبەستەکان بە ئاگاداری ئاشتی هەورامی کراوە و دۆسییەی نەوتی لە ژێر دەستی خۆیدا کۆنتڕۆڵکردووە بۆیە گۆڕینی ئاسان نییە و پارتیش کاردەکات تا ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا وەزیری سامانەسروشتییەکان بگۆڕێت.
عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ناوی تەواوی ئاشتی هەورامییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٨ی شاری سلێمانییە و لە کابینەی شەشەوە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمە.