ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان دەکرێت و ٩٩٠ یەکەی نیشتەجێبوون دابەش دەکریت.
عەتا
ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەئێن ئاڕ تی وتووە، ئەمرۆ و سبەینێ تیروپشک بۆ پرۆژەی یەکەکانی نیشتەجێبوون
مامۆستایان دەکرێت کە ماوەی سێ ساڵ بەردەوامە کاری تێدا دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە لە ٣٠ باڵەخانەی ١٢ نهۆمی پێکهاتووە و کە ٩٩٠ یەکەی
نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت لە ئێستادا ٩٠% پرۆژەکە تەواو بووە و لە شەش
مانگی داهاتووشدا پرۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی تەواودەبێت بەهەموو
خزمەتگوزاریەکانییەوە.
وتوشیەتی ئەو مامۆستایانەی کە ئەمرۆ ژمارەی یەکەی
نیشتەجێبوونەکانیان وەردەگرن لە ماوەی ڕابردوودا بە تیروپشک ناویان
هاتووتەوە و ماوەی دوو ساڵە بڕە پارەیەک دەدەن کە تا ئێستا بڕەکەی
گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ هەزار دۆلار.
ڕوونیشی کردووەتەوە ئەو پێوەرانەی مامۆستایان یەکەی نیشتەجێبوونیان پێوە
وەرگرتووە بە پێی ساڵی خزمەت و پرۆسەی خێزانی و ژمارەی منداڵە بووە.