گواستنەوە و گەیاندن: لە ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێم

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لە ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار گەشتیار لەڕێگەى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانییەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی، کە لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانییەوە هاتوچۆیان کردووە بریتیبوون لە یەک ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٥٨٥ گەشتیار.

ئەوەشهاتووە، هەر لە ساڵى ٢٠١٨دا ژمارەى ئەو گەشتیارانەى لە ڕێگەى ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان ٨١٢ هەزار و ٧٨٦ کەس بوون، ئەو گەشتیارانەشى لە هەرێمى کوردستانەوە گوازراونەتەوە ٨٦١ هەزار و ٧٩٩ کەس بوون.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، هاوکات ١٨ هەزار و ٨٧٢ گەشتى ئاسمانىش لە فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى ئەنجامدراون.




PM:07:47:05/01/2019