كەش و هەوای گەرمیان رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 4:41 خولەك بوومەلەرزەیەك باشووری كوردستانی هەژاند.
ماڵپەری كەش و هەوای گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، كەمێك پێش ئێستا لەكاتژمێری 04:41 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەكانی نێوان خانەقین و قەسرشیرین هەژاندووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بومەلەرزەكە لەقوڵایی 10 كیلۆمەتر ژێر زەوی ناوچەكە بەدوری 47 كیلۆمەتر لەسەنتەری شاری كەلار بووە و بەتەوەتی هەستی پێكراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە بومەلەرزەكە چەند ناوچەیەكی عێراق و كوردستانیش هەژاندووە.