ئەمڕۆ دووشەممە تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەمی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێک خوێندکار لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 7/1/2019، لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بە بەشدارى زیاتر لە ملیۆنێک و سەدهەزار قوتابی لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى بۆ 11ى ئامادەیی، تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى یەکەم/ خوولی یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە داوا لە خوێندکاران دەکات، پێویستە کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەى کە بۆ ئەم پرۆسەیە دانراوە، دووربکەونەوە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەى باش بەدەست بهێنن.
هەروەها داواش لە خێزانی قوتابیان دەکات، کەلە ماڵەوە هەوڵى دروستکردنى کەشێکى ئارام بۆ منداڵەکانیان بدەن و پاڵپشتێکى بەهێزى دەروونى و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەکەن و ڕەچاوی کاتى پێویست بۆ خوێندن و خواردنى تەندرووستیان بکەن.