وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان، دوو بڕیار له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى هۆبه‌ى توێژه‌ران و ناونیشان گۆڕینی مامۆستایان بۆ توێژه‌ر، ده‌دات و ماوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانیش ڕادەگەیەنێت.
سامان سیوه‌یلى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، كه پاش ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە لەسەر ناوەرۆکی یاداشتیان ژمارە 42 لە 26/ 12/ 2018، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 7/ 1/ 2019، بڕیار لەسەر دوو خاڵ درا.
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه خاڵى یه‌كه‌م بریتییه له، کردنەوەی هۆبەی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەر سێ پارێزگای (دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک) لەماوەی 15 ڕۆژدا.
خاڵی دووه‌مى بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ئەوانه‌ی دەرچووی بەشەکانی (دەروونناسی و کۆمەڵناسی)ن و ناونیشانیان مامۆستایە، لەئێستادا نوسراویان بۆ بەرز نەکرێتەوە بەمەبەستی گۆڕینی ناونیشانیان بۆ توێژەر، وەکو دوا مۆڵەت بۆ ئەوانه‌ى ماوەی سێ مانگ دەسنیشانکراوە بۆ داواکاریەکانیان بۆ گۆڕینی ناونیشان، 1/ 6/ 2018 تا 1/ 9/ 2019.