بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاشکرایکرد بەھۆی بەفربارینەوە، ڕێگایەکی سنووری شاری سۆران داخراوە ( دەکەوێتە باکوری هەولێرەوە).
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە 9/1/2019، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو یکردەوە، " لە حاجی ئۆمەران وێڕای ئامادەبوونی تیمەکانی خاوێنکردنەوەی ڕێگا لە بەفر، بەفرێکی زۆر باریوە و بەردەوامە، ڕێرەوکردن بۆ ئۆتۆمبێل ئەستەمە و بەلکوو رێگا داخراوە".
ھاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات: "بەھیچ شێوەیەک بەڕێ نەکەون لەنێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران و بەپێچەوانەوە، تا تیمەکان ڕیگا خاوێن دەکەنەوە و کێشە بۆ ھاتوچۆ نامینێت".
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەیەکی فراوانی هەرێمی گرتۆتەوەو پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی شار و شارچکەکان ببارێت.