به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هه‌ولێر رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت، کە بۆ هه‌ر كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن بڕی 200 هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمسیۆن كه‌له رۆژی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له مانگی ئایاری ساڵی رابردوو به‌شداربوون، ده‌توانن له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه 13-1-2019 تا 1-2-2019 سه‌دانی بانكه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌كانیان.
وتیشی: بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك بڕی 200 هه‌زار دینار دیاریی كراوه‌و بۆ هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌یه‌كیش بڕی 250 هه‌زار دینار ته‌رخان كراوه كه ده‌توانن بچن وه‌ریبگرن.
عه‌لی قادر راشیگه‌یاند، له سه‌رتاسه‌ری هه‌ولێر 23 بانگ دیاریی كراوه تا كامه‌ندانی كۆمسیۆن بچن پاداشته‌كانیانی لێ وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ده‌نگی ژماره‌یه‌ك وێستگه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌نده‌كانیان پاداشت وه‌رناگرن كه ژماره‌یان 294 كارمه‌نده.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وتیشی، ژماره‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی پارێزگای هه‌ولێر 14 هه‌زارو 886 كارمه‌ند بووه، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 391 كارمه‌ند پاره وه‌رده‌گرن، چونكه هه‌نێك كارمه‌ند هه‌بووه پابه‌ند نه‌بووه به كاره‌كه‌یه‌وه‌و له‌و رۆژه‌دا نه‌هاتووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ی.