لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانەی وەزارەتی پەروردە دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان، ئاگادارییەکی لەبارەی کرێی وانەبێژی مامۆستایان بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بڵاوکردەوە.

پەروەردەی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/1/2019، بڵاویکردووەتەوە تێیدا ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکاتەوە، ئەوانەی وانەبێژیان هەیە تاکو ڕۆژی دووشەممە 14/1/2019، لیستی وانەبێژی مانگەکانی 10و11و12ی 2018 ڕەوانەی پەروەردەکەیان بکەن.

ڕوونیش کراوەتەوە، کە لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی، هەر لیستێک تاکو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نەگاتە بەشی ژمێریاری وانەبێژی لە پەروەردەی دەربەندیخان، ئەوا مافی وەرگرتنی کرێی وانەبێژەکانی لە دەست دەدات.



PM:02:47:10/01/2019