كوتله كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایدەگەیەنن کە له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، مووچه‌ى پێشمه‌رگه، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشين، كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى بخه‌نه سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى ئيتيحادى و هه‌ولێر و به‌غداش پابه‌ندى رێككاره‌كانى ئه‌و پرسه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵى كوتله كوردييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، هه‌وڵده‌ده‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌ی عێراق جێگیر بكرێت.
وتیشی: له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌شیان كردووه، ئه‌گه‌ر له داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداش رووبدات، به‌غدا ناچارده‌كه‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ولێر بنێرێت و ئه‌و بابه‌ته‌یان له بودجه جیاكردووه‌ته‌وه و بڕی پاره‌كه‌شیان بۆ پێنج سه‌د ملیار دینار زیاد كردووه.