پۆلیس: تۆمەتبارانی ڕووداوی کوژرانی کوڕ و باوکەکە دەستگیرکراون

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکى مامزاواى شارى هەولێر دەستگیرکراون.

 عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت  بەتۆمەتی تەقەکردن لە کوڕ و باوکێک لەسەر کێشەی کۆتر، دوو کەس دەستگیرکراون و ناوی تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەش (ح، ف)ێیە.

شەوی رابردوو و لە گەڕەکى مامزاواى شارى هەولێر بەهۆى شەڕى دوو بنەماڵەوە لەسەر کۆتر،کوڕ و باوکێک کوژران.






PM:05:13:13/01/2019