ئەنجومەنی وەزیران یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان لە ئێستادا كە كۆبوونەوەكە بەردەوامە ئەو بڕیرەی تیادا دراوە یەكەمی سەر ئاستی هەموو بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێنرێن.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان بەشێک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە شاری هەولێر گردبوونەوە.




AM:11:42:14/01/2019