وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2019، یان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گەیشتە بەغدا.
لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، یان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی شەڕی دژی تیرۆر بە تایبەت تیرۆری رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكات.
چاوەڕێ دەكرێت دوای بەغدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆببێتەوە.