بەهۆی گڕگرتنی فڕنێکی نان دروستکردن مامێک و دوو برازا سوتان

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-1-2018 بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكی نان دروستكردنەوە لە ناوچەیەکی دهۆك، سێ‌ كەس سووتان.

رائید بیوار عبدولعزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک لەبارەی روداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، کە روداوەکە لە كۆمەڵگەی ئازادیی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك رویداوە.

وتیشی، بەوهۆی روداوەکەوە مامێك ‌و دوو برازا سووتان، کە باری تەندروستیی هەرسێکیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك لەبارەی هۆکاری گڕگرتنی فڕنەکەوە ئەوەشی خستەڕوو"تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەبەردەستا نیە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن ".



PM:04:23:15/01/2019