لە شاردێی سەرسنگی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سەمونخانەیەک سێ کەس سوتاون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
بێوار عەبدولعەزیز گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانیی دهۆک بە باسی وتووە "ئەمرۆ سێشەمە (١٥-١-٢٠١٩)لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرگەوتنەوە لە گەڕەکی ئازادیی شارەدێی سەرسنگی سەر بەشارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس بەهۆی سووتانەوە بریندار بوون".
ڕاشیگەیاند کە لە ساتەوەختی ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرسنگ لە شوێنەکە ئامادە بوونە و لە زووترین کات ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
دەشڵێت "ڕووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی سەمونخانەیەکەوە بووە و ئەو سێ کەسەی برینداربوونە مامێک و دوو برازان، کە بەرێژەی 15% و 25% و 5% سووتاون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون ".